پزیشكێكی ئیتاڵیا راستییه‌كی نامۆ به پیشه‌ی پزیشكی ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
پزیشكێكی ئیتاڵی كه له نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا كار ده‌كات، راستییه‌كی له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانه‌وه ئاشكرا كرد.
ئه‌و پزیشكه ناوی "گال بیلیگ"ه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری بارما له باكووی ئیتاڵیا كار ده‌كات.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "N12"ی ئیتاڵی باسی له ره‌وشی تووشبووان له نه‌خۆشخانه‌كاندا كرد.
ئه‌و گوتی: هه‌وڵده‌ده‌ین ئازاره‌كانیان كه‌مبكه‌ینه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له دوا چركه‌ساته‌كانی ژیانیاندان.
گوتیشی: ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌ره‌مه‌رگدان، رێگه‌یان پێ ده‌ده‌ین قسه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان بكه‌ن، چونكه به هۆی كه‌ره‌نتینه‌كردنه‌وه ماوه‌یه‌كه له كه‌سوكاریان دابڕاون، له سه‌ره‌مه‌رگدا مافیانه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و بوژاندنه‌وه‌ی دڵ له به‌رده‌ست كه‌من و پزیشكه‌كان ناچارن بڕیاری دراماتیكی بده‌ن و هه‌ڵبژاردن له نێوان نه‌خۆشه‌كاندا بكه‌ن، ئاخۆ كامیان ئامێری پێویستی بۆ دابنرێت.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، هه‌ر نه‌خۆشێك له سه‌رووی ته‌مه‌نی 60 ساڵییه‌وه بێت، ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی بۆ دانانرێت و گه‌نجه‌كان له جێگه‌یان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به ساڵاچووه‌كان گیان له‌ده‌ست بده‌ن.