عێراق قەدەغەی گەشتی ئاسمانی درێژكردەوە

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی: بڕیارەكە بەشی كارگۆ ناگرێتەوە

K24 - ھەولێر

دەستەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی تاوەكو 28 ئەم مانگە درێژكردەوە.

لە بەرامبەر ئەو رێكارانەی حكومەتی عێراق بۆ رێگریكردن لە تەشەنەسەندی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتویەتیەبەر، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ھەڵپەساردنی گەشتە ئاسمانییەكانی لە فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانیدا، بڕیارەكەش سەرجەم گشتە ئاسمانییە نێوخۆیی و دەرەكییەكان دەگرێتەوە.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، جگە لەو فڕۆكانەی بۆ فریاكەوتن و ھێنانی كەلوپەلی پزیشكی و لە بواری كارگۆ ھاتووچۆ دەكەن، سەرجەم گەشتەكانی دیكە قەدەغەیە، ھەروەھا رۆژانەش لە فڕۆكەخانەكانی عێراقدا كاڵاو كەلوپەل لە رێگەی ئاسمانی عێراقەوە ئاڵوگۆڕیان پێدەكرێت و بەش كارگۆ كارەكانی نەوەستاوە.