کۆرۆنا ترەمپی نیگەران کردووە

سەرۆکی ئەمەریکا بڕیارێکی نوێ دەدای

K24- هەولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، دوای دوو هەفتەی تر، بڕیارێک لە بارەی کۆرۆنا دەدەن.

سەرۆکی ئەمەریکا نیگەرانە لە کاریگەرییەکانی کۆرۆنا و نووسیویەتی، نابێت بهێڵین چارەسەر لە خودی کێشەکە خراپتر بێت.

دەشڵێت، لە دوای ئەم 15 رۆژە، بڕیارێک دەدەن لەسەر ئەوەی بە کام رێگادا بڕۆین.

ئەمەریکا وەک وڵاتێکی کاپیتالیستی، بەھۆی کۆرۆنا زیانێكی زۆری ئابووری بەردەكەوێت، ئەگەر هاوشێوەی وڵاتان رێکارەکان تووند بکرێن، ئەمە سەرۆکی ئەمەریکای نیگەران کردووە، بەوەی ئەو دەستکەوتە بازرگانییانەی هەیبووە، مانای نەمێنێت.

ئەمەش وایکرد، ترەمپ بڕیار بدات، لە دوای 15 رۆژی دیکە، بڕیارێکی نوێ دەربکات.

لە ئەمەریکا کۆرۆنا زۆر بە خێرایی رووی لە زیادبوونە، تاوکو ئێستا 46 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و نزیکەی 550 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.