چین قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگرێت

ژیان لە چین ئاسایی دەبێتەوە

K24- هەولێر: 

حکومەتی چین قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی هوبێ هەڵدەگرێت و جارێکی دیکە هەوڵی ئاساییکردنەوەی ژیان بە شێوەیەکی تەواوەتی دەدات.

حکومەتی چین بڵاویکردەوە، لە 25ـی ئەم مانگەوە، هاووڵاتیان دەتوانن بچنە دەرەوەی ماڵەکانیان، هەروەها لە شاری ووهان، لە 8ـی مانگی چوار  قەدەغەی هاتووچۆ هەڵدەگیرێت.

ئەمەش دوای ئەوە هات، چین کە خۆی سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسەکە بوو، توانی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵ بکات و هیچ حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا، ئێستا لە ناوخۆی چین تۆمار ناکرێت.

لە چین، سێ هەزار و 722 کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مردوون و زیاد لە 81 هەزار حاڵەتیش هەیە، بەڵام بەهۆی تۆمارنەکردنی حاڵەتی نوێ لە ناوخۆی چین، زۆرێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا داخراون و ئەو کەسانەش كە لە دەرەوەی وڵات دێنەوە، دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە.

RT