رۆژنامه‌یه‌ك ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ئاشكرا ده‌كات كه زێدان و پێرێز كردوویانه‌ته ئامانج
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید، ئاشكرای كردووه كه پێرێز و زێدان له هاوینی ئه‌مساڵ ئێرلینگ هالاندیان كردووه‌ته ئامانج.
رۆژنامه‌ی ماركا، له چاپی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24 ئاداری 2020، له راپۆرته هه‌واڵێكدا وێنه‌ی ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری نه‌رویجی له لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی داوه و به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو هالاند بكاته ژماره (9).
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی ریال مه‌درید پێیوایه دوای رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له 2018، هالاند باشترین بژارده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت یانه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر ڕێڕه‌وی گۆڵكردن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه: زێدان له ئاستی ماریانۆ دیاز و لوكا یوڤیچ رازی نییه و متمانه‌ی به‌م دوو یاریزانه نییه، بۆیه ده‌یه‌وێـت ده‌ستبه‌رداری ئه‌م دوو هێرشبه‌ره بێت و گۆڵكارێكی دیكه بگوازێته‌وه.
هالاندی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئه‌مساڵ له یانه‌ی ساڵزبێرگی نه‌رویجی به به‌های 45 ملیۆن یۆرۆ روویكرده دۆرتمۆند، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 33 یاری 40 گۆڵی كرد، گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2024 له‌گه‌ڵ دۆرتمۆند كۆتایی دێت، به‌ڵام ریال مه‌درید توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.