لە باشماخ رێگری لە تیمەكانی تەندروستی دەكرێت

تیمەكان گەڕانەوە پێنجوێن

K24 - ھەڵەبجە

ئەمڕۆ سێ تیمی تەندروستی ویستویانە بۆ پشكنین سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بكەن، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی مەرزەكە رێگریان لێكراوە.

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشێوێنی زیاتر تەندروستی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ تیمی تەندروستی سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ-یان كردووە، لەلایەن بەرپرسانی دەروازەكە رێگریان لێكراوە و پێیان گوتراوە كە ژمارەیان زۆرە، لەكاتێكدا ئەو تیمانە ھەریەكەیان كارێكی جیاواز ئەنجامدەدەن".

بەڕێوەبەری تەندروستی پێنجوێن بە كوردستان24ی گوت: "ئێمە كە چووینە مەرزی باشماخ سێ تیم بووین و ھەر تیمە پشكنین و كاری جیاواز دەكات، بەڵام رێگریمان لێكرا و گەڕینەوە پێنجوێن".

پێشتر چەند رێنماییەكی تەندروستی بە مەرزی باشماخ و دەروازە سنوورییەكانی دیكە دراوبوو، كە دەبێ بەپێی ئەو مەرجانە كارەكانیان رێكبخەن.