مێسی و سیمیۆنێ خاوەنی زۆرترین داهاتن

كریستیانۆ و نێیمار كه‌وتوونه‌ته‌ دواوه‌

 گۆڤاری فرانس فوتبۆلی فەڕەنسی لە بەدواداچوونێکی تایبەتیدا دەریخستووە کە هەر یەکە لە لیۆنێل میسی ئارجێنتینایی دیێگۆ سیمیۆنێ هاونیشتیمانی خاوەنی زۆرترین داهاتن لە جیهانی تۆپی پێ.

گۆڤارەکە بە پشتبەستن بە مووچە و داهات و پاداشتەکان ئەو راپۆرتەی بڵاوکردووەتەوە و دەرکەوتووە کە ئەستێرەکەی بلاوگرانا ساڵی رابردوو زۆرترین داهاتی کۆکردووەتەوە کە دەگاتە 131 ملیۆن یۆرۆ.

 دووەم خاوەن زۆرترین داهاتیش کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانی پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسە کە داهاتی ئەو یاریزانە پێنج ملیۆن یۆرۆ لە ئەستێرەکەی تانگۆ کەمترە و هەروەها نێیمار داسیلڤای بەڕازیلیش خاوەنی سێیەم زۆرترین داهاتە.

لەسەر ئاستی راهێنەرانی جیهانیش گۆڤارەکە ئاشکرایکردووە کە دیێگۆ سیمیۆنێ راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا خاوەنی 40 ملیۆن یۆرۆیە و پلەی یەکەمی گرتووە.