یارییەکانی ئۆڵەمپیک بەفەرمی دواخران
K24 – ههولێر:
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، دوای گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی نێودەوڵەتیی ئۆڵەمپیک، بڕیاردرا یارییەکان دوابخرێت.
شینزۆ ئابێ گوتی: لەسەر دواخستنی یارییەکان بۆ ساڵێک رێککەوتوون.
ئابێ روونیکردەوه، پێشتر داوای دواخواستنی یارییەکانی کردبوو و ئێستاش رێککەوتوون و ئەوپەڕی تاکو کۆتایی هاوینی ساڵی داهاتوو یارییەکان ئەنجام دەدرێن.
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن گوتی، یارییەکانی پارالەمپیکیش ساڵێک دوادەخرێت.
سهرچاوه: BBC