لەسەر كێشەی زەوی و زار كەسێك لە ھەڵەبجە كوژرا

دوو كەسی دیكە برینداربوون

K24 - ھەڵەبجە

لەسەر كێشەی زەوی و زار لە گوندێكی سەر بە ناحیەی سیروان-ی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە كەسێك كوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی غوڵامی سەر بە ناحیەی سیروان بەھۆی كێشەی زەوی و زار كەسێك بەناوی (ك.ع.ع) تەمەن 48 ساڵ كوژرا و براكەشی بەناوی (م.ع.ع) بریندار بوو.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای گەیشتنی مەفرەزەی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە تۆمەتبارەكە بە برینداری خۆی رادەستی پۆلیس كردووە و دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخراوە.