یانه‌ی ئینته‌ر میلان چۆل كرا سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ وڵاته‌كانیان

یاریزانه‌كانی ئینته‌ر میلان ئاماده‌ نین بمێننه‌وه‌

دوای کۆتایی هاتنی ماوەی کەرەنتینەیان و نێگەتیڤ بوونی پشکنینەکانیان، ژمارەیەک لە یاریزانانی یانەی ئینتەرمیلان بە هەماهەنگی بەرپرسانی یانەکەیان ئیتاڵیایان جێهێشتوو و گەڕانەوە وڵاتەکانیان.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئیتاڵیا، باری نائاسایی لەم وڵاتە راگەیێندرا و سەرجەم یانەکانی ئەم وڵاتەش بۆ ماوەی 14 رۆژ یاریزانەکانیان کەرەنتین کرد و یەکێک لەم یانانەش نێرازۆری بوو.

 رۆژانی رابردووش ئەنجامی پشکنینی سەرجەم یاریزانەکانی ئەو یانەیە نێگەتیڤ دەرچوون، هەربۆیە هەر یەکە لە ئاشلی یۆنگ، رومێلۆ لوکاکۆ، ڤیکتۆر مۆزێس، کریستیان ئێریکسن و دیێگۆ گۆدین بە هەماهەنگی بەرپرسانی یانەکەیان کەرەنتینەیان جێهێشتوو و گەڕانەوە وڵاتەکەیان.

پێشتریش دوای دەرچوونی پشکنینە پزیشکیەکان هەر یەکە لە برۆزۆڤیچ و هاندانۆڤیچ هەردوو  یاریزانی یانەی ئینتەر میلان ئیتاڵیایان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان.