ماوه‌ی كه‌رنتینه‌ی دانیێل روگانی درێژ ده‌كرێته‌وه‌

ئه‌م بڕیاره‌ خانه‌واده‌كه‌ی تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكی كرد

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، ماوەی کەرەنتینەی دانیێل روگانی بەرگریکاری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا درێژ دەکرێتەوە.

دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دانیێل رۆگانی بەرگریکاری خانمە پیرەکە دوو هەفتەیە لە کەرەنتینەیە و بە تەنیا چاودێری دەکرێت و دوێنێ ماوەی کەرەنتینەکەی کۆتایی هات، بەڵام بەرێوەبەری کارەکانی ئاشکرای دەکات کە ئەو یاریزانە تاوەکو سێ هەفتەی دیکە لە کەرەنتینە دەمێنێتەوە.

بەرێوەبەری دانیێل روگانی بەم بریارە دوودڵی بۆ هاندەرانی ئەو یاریزانە و خانەوادەکەی دروست کرد، بەڵام هەرزوو هەموو ئەو کەسانەی دڵنیا کردەوە کە بەرگریکارەکەی بیانکۆنێری باری تەندروستی زۆر باشە، بەڵام ئەوان لە پێناو دڵنیابوون لەوەی کە جارێکی دیکە ئەو یاریزانە تووشی پەتاکە نەبێت بریارەکەیانداوە و لە هەمان کاتدا لەوانەیە کە بریارەکە بلێس ماتیۆدی ناوەڕاستکاری فەڕەنسی بگرێتەوە، کە ئەمیشیان بە هۆی تووشبوون بە پەتاکە لە ژێر چاودێریدایە.