لیڤهرپوول راهێنانهكانیان دهستپكردهوه بهڵام له ماڵهكانیان
به گوێرهی سهرچاوهیهكی راگهیاندنی بریتانیا، یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەست بە راهێنانەکانی دەکاتەوە، بەڵام لە ماڵەکانیان.
رۆژنامەی سەنی بریتانی بڵاویکردووهتهوه کە بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوول لەسەر داوای یۆرگن کڵۆپ بەرێوەبەری هونەری یانەکەیان بریاریانداوە بە شێوەی ئۆنلاین دەست بە راهێنانەکانیان بکەنەوە و چاودێری راهێنانی یاریزانەکانیان بکەن. هەربۆیە سەرجەم یاریزانەکانیان ئاگادار کردووەتەوە کە لەم چەند رۆژەی داهاتوو تەواوی ئامێرە تایبەتیەکان دەگەیننە ماڵەکانیان و دەستەی راهێنەرانی یانەکەشیان بە تایبەت راهێنەری توانای جەستەیی بە شێوەی ئۆنلاین چاودێری راهێنانەکانیان دەکات.
پێشترین لە ئینگڵاند یانەی ئاستۆن ڤیلا ئەم بیرۆکەیان سوود لێوەرگرتووە و رێنمایی یاریزانەکانیان کردووە کە لە ماڵەکانیان راهێنانەکانیان بکەن.