ئه‌مه‌ریكا.. زیاتر له هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 – هه‌ولێر:
كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌مه‌ریكا به هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته سه‌رووی هه‌زار كه‌س و ژماره‌ی تووشبوانیش 68 هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1031 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و 68 هه‌زار و 572 كه‌سی دیكه‌ش تووشی ئه‌و په‌تایه بوون.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان ژماره‌ی تووشبووان له ئه‌مه‌ریكا له‌و ژماره‌یه زۆر زیاتره، كه راگه‌یه‌ندراوه، به‌و پێیه‌ی هێشتا رووپێوێكی گشتگیر بۆ پشكنینی به‌ركه‌وتوانی ڤایرۆسه‌كه نه‌كراوه و نازانرێت چه‌ند كه‌س هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ن.
ویلایه‌تی نیویۆرك له پێشه‌وه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، له رووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن و تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا و تا ئێستا 280 كه‌س له شاری نیویۆرك گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكا 327 ملیۆن كه‌سه و به گوێره‌ی راپۆرتی كۆنگرێس، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه 70 تا 150 ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌و په‌تایه ببن.