"زێدان تا هاوین پێویسته ئه‌م 8 ئه‌ركه‌ی جێبه‌جێ بكات"
به گوێره‌ی میدیاكانی مه‌دریدی، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له ئێستادا له‌به‌رده‌م یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی هه‌شت یاریزانه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا له چاپی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 26 ئاداری 2020 له راپۆرته هه‌واڵێكدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه زینه‌دین زێدان پێویسته تا ئه‌م هاوینه بڕیاری كۆتایی له باره‌ی 8 یاریزان بدات.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: گه‌ڕانه‌وه‌ی مارتن ئۆدیگاردی نه‌رویجی ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه له ئێستادا به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی ریال سوسیداد ده‌كات، له‌گه‌ڵ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ئه‌شره‌ف حه‌كیمی كه دوو ساڵه به‌شێوه‌ی خواستن درێسی دۆرتمۆند ده‌پۆشێت له كاره له پێشینه‌كانی زیزۆیه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زینه‌دین زێدان هێشتا له‌بیری گواستنه‌وه‌ی ڤان دی بیكی یاریزانی یانه‌ی ئایاكسه كه زۆر نزیك بوو له گواستنه‌وه‌ی زستانه رووبكاته ریال مه‌درید، ره‌نگه گواستنه‌وه‌كه‌ی بۆ هاوینی داهاتوو سه‌ربگرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه زێدان پێویسته گۆڵپارێزی دووه‌م له نێوان ئاندریا لۆنینی ئۆكرانی و ئاریۆلا دیاری بكات، له‌گه‌ڵ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی دانی سیبایۆس كه ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ ئارسێناڵ ده‌كات و زێدان ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتووش به‌خواستن به‌ره‌و یانه‌یه‌كی دیكه به‌ڕێی بكات.
رۆژنامه‌ی ماركا، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه زێدان ده‌یه‌وێت بڕیار له باره‌ی لوكا مۆدریچ بدات كه له هاوینی ئه‌مساڵ ته‌مه‌نی ده‌بێته 35 ساڵ، زێدان مه‌به‌ستیه‌تی بۆ وه‌رزێكی دیكه‌ش ئه‌م یاریزانه له یانه‌كه‌ی بهێڵێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زێدان ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ ره‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی پۆڵ پۆگبای هاونیشتیمانی بگوازێته‌وه كه ئه‌م یاریزانه له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد كۆتایی دێت.