سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ گه‌یاره‌ بارگه‌ و بنه‌ی پێچایه‌وه‌

به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره‌ به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێ ده‌هێڵن و سه‌ربازگه‌كه‌یان راده‌ستی عێراق كرده‌وه‌.

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره‌یان له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا راده‌ستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق كرده‌وه‌.

له‌ مه‌راسیمی راده‌ستكردنه‌كه‌دا فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ بوون و به‌ ره‌سمی پرۆسه‌ی راده‌ستكردنه‌كه‌یان واژوو كرد.

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌، هێزه‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره‌ بارگه‌ و بنه‌یان پێچاوه‌ته‌وه‌ و رۆژانه‌ به‌ كاروانی سه‌ربازی روو له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن. 

سه‌رچاوه‌: RT

ئ.ڕ