جیۆڤینكۆ یاریزانێكی بارسێلۆنا به ئاژه‌ڵ وه‌سف ده‌كات
سبستیان جیۆڤینكۆ، هێرشبه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی هیلالی سعوودییه یاریزانێكی یانه‌ی بارسێلۆنا به ئاژه‌ڵ وه‌سف ده‌كات.
جیۆڤینكۆ كه پێشتر 132 یاری بۆ یوڤێنتۆس كردووه و 20 گۆڵ و 23 ئاسیستی كردووه، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ پێگه‌ی Cronache di Spogliatoloـی ئیتاڵیا ئارتورۆ ڤیدالی ناوه‌راستكاری پێشووی یوڤێنتۆس به ئاژه‌ڵ ناوده‌بات.
جیۆڤینكۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ ده‌شڵێت: یوڤێنتۆس له سه‌رده‌می ئارتورۆ ڤیدال خاوه‌نی هێڵێكی ناوه‌ندی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو، چونكه له ناوه‌راستی یاریگه ڤیدال یاری ده‌كرد كه هاوشێوه‌ی له جیهان دا نه‌بوو، ئه‌و وه‌ك ئاژه‌ڵێكی دڕنده له ناوه‌راستی یاریگه ده‌جه‌نگا.
جیۆڤینكۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌هێزترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كارلۆس تیڤێز هه‌یه، ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ش دۆستایه‌تییه‌كی باش له نێوانمان دا هه‌یه و زوو به‌یه‌كه‌وه گفتووگۆ ده‌كه‌ین.