ھاتووچۆ لەنێوان شارەكانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان راگیرا

سەرپێچیكاران بە بڕی 500 ھەزار تمەن سزا دەدرێن

K24 - ھەولێر

لەنێوان سەرجەم شارەكانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیاندرا و ئەو كەسانەی سەرپێچی بكەن سزا دەدرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە حوسێن زوڵفەقاری، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ناوەندی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێكارەكان تووندتر دەكەن.

بە گوتەی زوڵفەقاری، لە ئەمڕۆوە ھاتووچۆی نێوان سەرجەم شارەكانی ئێران قەدەغە دەكرێت و تەنیا ماوەیەك دانراوە كە خەڵكی شارەكان بگەڕێنەوە ناو شارەكەی خۆیان و دانیشتووانی شارەكانی دیكە بۆیان نیە بچن.ھاوكات لەنێو شارەكانیش ھاتووچۆ سنووردار دەكرێت.

جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران راشیگەیاند، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی سەرپێچیكاراندا دەگیرێت و بڕی 500 ھەزار تمەنیش سزا دەدرێن.