ئامادەكاری بۆ كردنەوەی بانكەكان دەكرێت
K24 - ھەولێر
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری كردنه‌وه‌ی بانكه‌كانی شاری هه‌ولێر درا، بۆماوی دوو رۆژ له هه‌فتیه‌یه‌كدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر به مه‌به‌ستی خۆپارێزی زیاتر سه‌رجه‌م ئه‌و بانكه‌یانه‌ی ده‌كرێنه‌وه به ده‌رمانی دژه ڤایرۆس دەڕشێنێت.
سه‌ركه‌وت كاره‌ش، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 21 بانكی حكومی و ئه‌هلیان به ده‌رمانی دژه‌ڤایرۆس رشاندووە، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆكردنه‌وه‌ی بانكه‌كان له هه‌فته‌ی داهاتوودا.
ئەمە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ بڕی 453 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێر، بڕیارە لە ھەفتەی داھاتوودا دەست بە مووچەی ئەو وەزارەتانە بكرێت كە تائێستا مووچەیان وەرنەگرتووە.