ماليزيا.. 130 حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا تۆمار كران
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مالیزیا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 130 حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون و 26 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی ئاماری ره‌سمی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له مالیزیا گه‌یشتووه‌ته 2 هه‌زار و 161 حاڵه‌ت.
دوێنێ مالیزیا به‌رزترین ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنای تۆمار كرد و رایگه‌یاند، 235 كه‌س تووشی په‌تاكه بوونه.
به هۆی زۆری حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران، محیه‌دین یاسین، باری له‌ناكاوی تا 14ی مانگی داهاتوو راگه‌یاند.