ئه‌مه‌ریكا.. له 24 كاتژمێردا 354 حاڵه‌تی مردن به‌هۆی كۆرۆنا تۆماركران
K24- هه‌ولێر:
ته‌نیا ئه‌مرۆ له ئه‌مه‌ریكا 354 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له 18 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوونه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، تا ئێستا نزیكه‌ی 97 هه‌زار كه‌س له وڵاته‌كه‌یان تووشی په‌تای كۆرۆنا بوونه و زیاتر له هه‌زار و 400 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه، هه‌زار و 800 تووشبووی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان چاكبوونه‌ته‌وه.
H.B