"مێسی و لاوتارۆ وه‌رزی داهاتوو به‌یه‌كه‌وه به‌رگری له درێسی بارسێلۆنا ده‌كه‌ن"

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كان لاوتارۆ مارتینزێزی هێرشبه‌ری ئینته‌ر میلان گه‌یشتۆته رێككه‌وتن، ئه‌و یاریزانه به مه‌رجی یاریكردن له پاڵ مێسی رازیبووه درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28 ئاداری 2020 ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی لاوتارۆ مارتینێز له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه له‌سه‌ر هه‌موو بڕگه و بابه‌ته‌كان رێككه‌وتوون.
به گوێره هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه 111 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته ئینته‌ر میلان و گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه ئینتاڵیاییه‌كه ده‌شكێنێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه: لاوتارۆ مارتینێز له‌گه‌ڵ ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی ئاسووده نییه، چونكه وه‌ك پێویست گرینگی پێ نادرێت، بۆیه ئینته‌ر میلان رێگری له رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه ناكات، بارسێلۆناش ده‌یه‌وێت ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 22 ساڵییه بكاته شوێنگره‌وه‌ی لویس سوارێز بۆ وه‌رزی داهاتوو.
رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و یاریزانه ته‌نیا به‌هۆی مێسی یانه‌ی بارسێلۆنای هه‌ڵبژاردووه و ده‌یه‌وێت وه‌رزی داهاتوو هاوشانی مێسی هاونیشتیمانی یاری بكات.
لاوتارۆ مارتینێز، له‌گه‌ڵ یانه‌ی رایسینگ كڵه‌بی ئارجێنتینا ده‌ستی به یاریكردن كردووه له كۆی 58 یاری، 26 گۆڵ و 6 ئاسیستی بۆ ئه‌و یانه‌یه كردووه، دواتر له 2016 روویكرده ئینته‌ر میلان، له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵیاییه‌كه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 65 یاری كردووه، 25 گۆڵ و 5 ئاسیستی كردووه.
