لە ئیتاڵیا 765 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

تا ئێستا 10 هەزار و 779 كەس گیانیان لەدەستداوە

K24- هەولێر:

دەسەڵاتدارانی تەندروستیی ئیتاڵیا رایانگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 765 كەسی دیكە بەهۆی كۆرۆنا لە وڵاتەكەیان گیانیان لەدەستداوە، بەمەش كۆی ژمارەی مردووان بەهۆی پەتاكە بوو بە 10 هەزار و 779 كەس.

ئاژانسی پاراستنی سڤیل لە ئیتاڵیا بڵاویكردەوە، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 5 هەزار و 217 حاڵەتی نوێی تووشبوون لەو وڵاتە تۆماركراون، بەمەش كۆی ژمارەی تووشبووان بەو پەتایە لە ئیتاڵیا بۆ 97 هەزار و 689 بەرز بووەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بە بەراورد لەگەڵ رۆژی هەینی و شەممە ئەمڕۆ ژمارەی مردن بەهۆی كۆرۆنا لەو وڵاتە كەمبووەتەوە، كە رۆژی هەینی 919 حاڵەتی مردن و رۆژی هەینی 889 حاڵەتی مردن تۆماركراون.

H.B