هاری كه‌ین: له شوێنێك نامێنمه‌وه كه توانای ململانێ و پێشكه‌وتنی نه‌بێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا لێدوانێكی هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری تۆتنهامی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به ناراسته‌وخۆ ئاماژه به رۆیشتن له یانه له‌نده‌نییه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: له هه‌ر شوێنێك بزانم ناتوانم پێشبكه‌وم ئه‌و شوێنه به‌جێدڵم.
پێگه‌ی فووتبۆڵ له‌نده‌ن، لێدوانێكی هاری كه‌ینی كاپتنی یانه‌ی تۆتێنهامی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێـت: یانه‌ی تۆتێنهام خۆشه‌ویسته لای من، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزانم ئه‌و یانه‌یه ناتوانێت پێشبكه‌وێت و ململانێی نازناوه‌كان بكات، ده‌ڕۆم، چونكه من ده‌مه‌وێت ببمه باشترین یاریزانی جیهان.
هاری كه‌ین له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتێنهام له كۆی 201 یاری، 136 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ كردووه، له‌لایه‌ن یانه‌كانی ریال مه‌درید، مانچێسته‌ر یونایتد، پاریس سانجێرمان و یوڤێنتۆس داواكراوه.
هاری كه‌ین له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتویه‌تی: هه‌ركاتێك بزانم به رێگه‌یه‌كی راست ناڕۆین، شوێنه‌كه‌م ده‌گۆڕم، چونكه من ئه‌و كه‌سه نیم له شوێنێك بمێنمه‌وه كه توانای پێشكه‌وتنی نه‌بێت، من یاریزانێكم خه‌ون و ئومێدی گه‌وره‌م هه‌یه و ده‌مه‌وێت به‌دی بهێنم.
هاری كه‌ینی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی تۆتێنهام پێگه‌یشتووه، به‌ڵام ئه‌م یانه‌یه به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌كانی میلوال، لێیتۆن، نۆریچ سیتی و لێسته‌ر سیتی كردووه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی 2013ـه‌وه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی تۆتێنهام یاری ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه هاری تووشی پێكانێكی قورس هاتووه و ته‌نیا به‌شداریی له 25 یاری كردووه و 17 گۆڵ و 2 ئاسیستی تۆمار كردووه.