نیۆیۆرك.. 237 كەس بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

ژمارەی مردووان بۆ 965 كەس بەرز بووەوە

K24- هەولێر:

دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە ویلایەتی نیۆیۆركی ئەمەریكا رایانگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 237 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ویلایەتەكەیان گیانیان لەدەستداوە، بەمەش كۆی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی پەتاكەوە لەو ویلایەتە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 965 كەس.

ئەندرۆ كۆمۆ، حاكمی ئەو ویلایەتە دووپاتیكردەوە، لە ماوەی شەو و رۆژێكدا 7 هەزار و 195 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو پەتایە تۆماركراون، بەمەش ژمارەی كۆی تووشبووان لە نیۆیۆرك بۆ 59 هەزار و 513 حاڵەت بەرز بووەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا دوو بەڵگەنامەی واژۆ كردووە، كە بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامانە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەردوو ویلایەتی كۆنیتیكت و ئۆریگۆن بە دوو ناوچەی كارەساتی گەورە راگەیەندراون.

بەگوێرەی دوایین ئاماری زانكۆی جۆنز هۆپكینز، كە بەدواداچوون بۆ بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە جیهان دەكات، تا ئێستا زیاتر لە 124 حاڵەتی تووشبوون لە ئەمەریكا تۆماركراون.

H.B