هـۆشدارییه‌كی "تـووند" لــه وه‌زاره‌تی نـاوخـۆوه بــۆ "گـێـره‌شـێوێـنان"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكی ره‌سمیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هۆشداری دا له باره‌ی سه‌رپێچیكردن له بڕیار و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا و رایگه‌یاند، ئێمه لێره‌دا هۆشدارییه‌كی توند ده‌ده‌ینه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ئاشكرا داوای سه‌رپێچیكردنی یاسا و رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه له كاتێكدا سووپاسی خۆڕاگری و پێگیربوونی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و دا‌واشیان لێده‌كه‌ین له پێناو سه‌لامه‌تی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌رده‌وامبن له پابه‌ندبوون به رێكار و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به هاوكاری هه‌موو لایه‌ك ئه‌م دۆخه سه‌خته تێپه‌ڕێنین.
هه‌روه‌ها هاتووه: به داخه‌وه له‌م چه‌ند رۆژانه‌دا خه‌ڵكانێكی نابه‌رپرس، به ئاشكرا داوای سه‌رپێچیكردنی یاسا و پابه‌ندنه‌بوون به رێكار و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن و هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن بۆ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه و ده‌یانه‌وێت بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان، به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بكه‌نه‌وه و ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تاوانێكه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه لێره‌دا هۆشدارییه‌كی توند ده‌ده‌ینه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به ئاشكرا داوای سه‌رپێچیكردنی یاسا و رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن كه هه‌ر سه‌رپێچی و پێشێلكاری و گردبوونه‌وه‌یه‌ك، رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه و سزای یاساییان ده‌كاته‌وه، چونكه به‌مكاره‌یان ته‌ندروستی خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی دووچاری مه‌ترسییه‌كی زۆر ده‌كه‌نه‌وه. داواش له داواكاری گشتی ده‌كه‌ین كه رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌رپێچیكارێك و پێشێلكردنێكی رێكار و رێنماییه‌كان بگرێته‌به‌ر.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه: هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ پاراستنیان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه. رێگه‌ش به خه‌ڵكی ئاژاوه‌گێڕ و سه‌رپێچیكار نادات دۆخی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن.