شــــۆك، "ترسی ریال مه‌درید له‌وه‌ی كریستیانۆ و مێسی ببنه دووانه‌یه‌كی تۆقێنه‌ری بارسێلۆنا"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش ئه‌وه‌ی له مانچێسته‌ر یونایتده‌وه رووبكاته ریال مه‌درید، به‌رپرسانی یانه‌ی شایانه ترسیان له‌وه هه‌بوو كریستیانۆ بچێته بارسێلۆنا و هاوشانی مێسی ببنه دووانه‌یه‌كی تۆقێنه‌ری یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ له 2009 پێش ئه‌وه‌ی به 94 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات خه‌ریك بوو بچێته بارسێلۆنا.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه: مان سیتی و بارسێلۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ له‌سه‌رهێڵ بوون، به‌تایبه‌تی بارسا ده‌یویست كریستیانۆ بگوازێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌درید كاتێك له نیاز و خواستی بارسێلۆنا تێگه‌یشتن یه‌كسه‌ر به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها و مێژوویی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه‌یان گواسته‌وه، چونكه ریال مه‌درید پێیوا بوو ئه‌گه‌ر كریستیانۆ رووبكاته بارسێلۆنا و هاوشانی مێسی یاری بكات ئه‌وا یانه مه‌دریدییه‌كه تا 10 ساڵ ناتوانێت ركابه‌ری له‌سه‌ر هیچ نازناوێك بكات، بۆیه به خێرایی كریستیانۆ رازیكرد و درێسی ژماره (9)ـیان پێبه‌خشی.