زانیاری لەبارەی تووشبووەكەی پێنجوێن ئاشكرا دەكرێت
.jpg)
K24 - ھەڵەبجە
وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كرد، كە كەسێك لە قەزای پێنجوێن تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە. نەخۆشخانەی پێنجوێن ئاماژە بەوەدەكات، ئەو كەسە لە ئێران گەڕاوەتەوە و لە كەرەنتینە بووە و تێكەڵ بە خەڵك نەبووە.
لە راگەیەندراوێكدا نەخۆشخانەی پێنجوێن رایگەیاند: "دوای ئەوەی هەواڵێک لە پەیجی وەزیری تەندروستی بڵاو کراوەتەوە، لەسەر بوونی حاڵەتێکی کۆرۆنا لە پێنجوێن، هاووڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم هاووڵاتییە پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە راستەوخۆ نێردراوە بۆ کەرەنتینەی سلێمانی. پاش مانەوەی چەند رۆژێک لە کەرەنتینە و وەرگرتنی سامپڵ لێی. دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و بە هیچ جۆرێک داخڵی پێنجوێن نەبووەو تێکەڵی هیچ کەسێک نەبووە".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە تا ئەم ساتە لە سنووری پێنجوێن، هیچ حاڵەتێکی تووشبوو تۆمار نەکراوە".