كۆرۆنا 10 جار له ئه‌نفلۆنزا كوشنده‌تره
K24 - مینۆسیتا – ئه‌مه‌ریكا:
دكتۆر ئه‌نتۆنی فۆسی پسپۆری به‌توانای نه‌خۆشییه درمییه‌كان له ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ كۆنترۆڵكردن و رێنماییكردنی هاووڵاتیان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) پێیوایه ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه 10 جار كوشنده‌تره له ئه‌نفلۆنزای ئاسایی، بۆیه تا ده‌كرێت خۆتان بپارێزن.
له راپۆرتێكدا كه گۆڤاری نیوزویك، رۆژی 11ی ئادار بڵاویكردۆته‌وه، دكتۆر فۆسی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای نیشتمانی بۆ نه‌خۆشییه هه‌ستیار و درمییه‌كان، ده‌ڵێت: "رێژه‌ی مردن سه‌رباره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا 2-2.5% یه له‌م كاته‌دا و له كه‌مترین حاڵه‌تیشدا 1% ده‌بێت، واته له 100 كه‌سی تووشبوو 1 كه‌س مسۆگه‌ره بۆ مردن".
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو 80%ی تووشبووان چاكده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێك رێنماییه‌كان به توندی جێبه جێبكرێت، 15% ی تووشبووان رووبه‌رووی گرفتی ته‌ندروستی ده‌بنه‌وه و چاكبوونه‌وه‌یان ئاسان نییه و قورستره.
ئه‌و خه‌ڵك دڵخۆشده‌كات و ده‌ڵێت: "بڕواموایه هه‌موو كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی باش رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، ته‌ندروستی باش ده‌بێت به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا".
ئه‌م قسانه‌ی دكتۆر فۆسی له‌كاتێكدایه كه له ئه‌مریكا هه‌زار و 325 حاڵه‌ت زیاتر له نه‌خۆشییه‌كه تۆماركراوه و 38 كه‌سیش مردوون و 14 كه‌سیش له نه‌خۆشییه‌كه چاره‌سه‌ركراون.
له‌پرسیارێكدا له باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتكردنی هاووڵاتیان بۆ چین هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌وه كاریگه‌ری هه‌بووه، ده‌ڵێت: "بێ دوودڵی كاریگه‌ریی هه‌بوو، ئه‌وانه‌ش كه تووشبوون سه‌ره‌تا ئه‌و كه‌سانه بوون له سه‌فه‌ری چین گه‌ڕابوونه‌وه. هه‌روه‌ها جێگه‌ی پرسیاره كاتێك تۆ رێگه له‌خه‌ڵك بگریت له گه‌شتكردن، به‌ڵام هه‌قی ره‌وایه‌تی ئه‌درێت به ده‌وڵه‌ت كاتێك بزانێت كه ڤایرۆسه‌كه له شوێنێك بڵاوبۆته‌وه و رێگری له هاووڵاتییه‌كانی بكات گه‌شتی بۆ بكه‌ن یاخود له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه له‌و وڵاته بیانخاته ناو كواره‌نتینه‌وه".
له باره‌ی ئه‌و پرسیاره باوه‌ی كه له‌سه‌ر به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌كرێت كه زیاتر ئه‌گه‌ری مردنیان هه‌یه، ئه‌و ده‌ڵێت: "سه‌باره‌ت به كه‌یسه‌كانی ئه‌مریكا 80% ی به‌ته‌مه‌نه‌كان دۆخیان باشه". به‌ڵام سه‌باره‌ت به كه‌یسه‌كانی چین و كۆریای باشوور ئه‌وا ئه‌گه‌ری مردن له ناو به‌ته‌مه‌نه‌كاندا زیاتره، ده‌شێت ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه به‌ته‌مه‌نه‌كان له ئه‌مریكا زیاتر بایه‌خ به‌ته‌ندروستی ده‌ده‌ن وه‌ك له كه‌سانی ناوه‌ندی ته‌مه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و تێڕوانینه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ كه پێیوایه ئه‌نفلۆنزای ئاسایی سالانه خه‌ڵك زیاتر ئه‌كوژێت له ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌و وتی: "ترسه‌كه ئه‌وه‌یه رۆژ به‌رۆژ ئه‌گه‌ری تووشبوون له جیهاندا زیاد ده‌كات نه‌ك كه‌م، ئه‌مریكاش به‌شێكه له جیهان".
نیوزویك په‌یوه‌ندی به د. مایك تیلدیسلی ده‌كات له به‌شی زانستی بایۆلۆژی له زانكۆی وارویك له شاری كۆڤێنتری - به‌ریتانیا، له باره‌ی ئه‌و تێڕوانینه‌ی د. فۆسی، د. تیلدیسلی له نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیدا ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌و كه‌موكوڕییانه‌ی نێو داتاكانی مردن ئه‌وه‌یه كه نیشانه‌یه‌ی نه‌خۆشی ئه‌و كه‌سانه دیاریناكرێن، كه پێوه‌یان دیاره، یان هه‌ر هیچ نیشانه‌یه‌كیان پێوه دیار نییه و دیاریش نییه چ چاره‌سه‌رێكیان بۆ به‌كاربهێنرێت".
ئه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ره‌كانی رێژه‌ی مردن لێڵ و ناڕوونه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه ده‌گۆڕێت، هه‌موو ده‌توانین رێژه‌ی مردن بزانین كه ژماره‌ی مردن به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه دابه‌شی كۆی گشتی تووشبووان بكه‌ین، كه‌واته ئه‌سته‌مه وایدابنێین كه رێژه‌ی مردن له باشترین حاڵه‌ت 1% كه‌متر نابێت".
هه‌روه‌ها پاتریك ڤالانس گه‌وره راوێژكاری زانستی حكوومه‌تی به‌ریتانیا پێیوایه كه ئه‌وه بۆچوونێكی ته‌واوه رێژه‌ی مردن به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتره له ئه‌نفلۆنزای ئاسایی، به‌ڵام نه‌خۆشییه‌كی ئاساییه.
له‌كاتێكدا پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی گفتۆگۆیانه له باره‌ی ڤایرۆسه‌كه، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ته‌شه‌نه‌كردن و ژماره‌ی تووشبوون گه‌یشتۆته 126 هه‌زار و 587 كه‌س و مردنیش له 4 هه‌زار و 636 كه‌س نزیك بووه‌ته‌وه.