باری نا ئاسایی لە ورمێ راگەیەندرا

لە ورمێ 648 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە

K24 - ھەولێر     

بەھۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای ورمێ دۆخی نائاسایی راگەیاندرا.

ئەمڕۆ دووشەممە جەواد ئاقازادە، سەرۆكی زانكۆی زانستی پزیشكی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، كە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ورمێ بۆ 648 كەس بەرزبووەتەوە، ھاوكات 53 كەسیش بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئاقازادە راشیگەیاند، لەمەودوا دۆخەكە نائاساییە و ھیچ رێگە چارەیەك جگە لە مانەوە لە ماڵ بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە نییە.

بەگوێرەی دوایین ئاماری زانکۆی پزیشکی، لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووەتە 2 هەزار و 186 کەس. لە پێنج پارێزگاکەی رۆژهەڵات تاکوو ئێستا 203 کەس بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

 زۆرترین ژماەری توشبوونیش لە پارێزگای لوڕستانە، کە تاکوو ئێستا 680 کەس تۆمار کراوە.