له ئێران لیژنه‌یه‌كی زانستی پێنج سیناریۆ بۆ هه‌ڵكشان و داكشانی زیانی گیانی كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی زانستی سه‌ر به نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران، (5) سیناریۆی گریمانه‌یی له باره‌ی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تا (20ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2020) خسته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، لیژنه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه. تێیدا رایگه‌یاند، سیناریۆی یه‌كه‌م، له حاڵی نه‌بوونی هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكومه‌تدا، ژماره‌ی تووشبووان زیاد ده‌كات و ژماره‌ی مردووانیش ده‌گاته (111) هه‌زار كه‌س.
لیژنه‌كه ده‌ڵێت: سیناریۆی دووه‌م، له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ته‌نیا زانیاری بداته هاووڵاتیان و ئاگاداریان بكاته‌وه له باره‌ی كۆرۆناوه، (33) هه‌زار كه‌س ده‌مرن.
له باره‌ی سیناریۆی سێیه‌مه‌وه لیژنه‌كه ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ته‌نیا زانیاری و رێنمایی بداته هاووڵاتیان (17) هه‌زار و (600) كه‌س ده‌مرن.
سه‌باره‌ت به سیناریۆی چواره‌م، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی سنووردار بكات و ده‌وام و خوێندن و چالاكییه وه‌رزشی و هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كان رابگرێت، (11) هه‌زار كه‌س ده‌مرن.
لیژنه‌كه سیناریۆی پێنجه‌میشی به‌و جۆره داڕشتووه، ئه‌گه‌ر له ئاستێكی به‌رزدا حكومه‌ت ده‌ستوه‌ردان بكات و رێكاری توند بگرێته به‌ر و هه‌نگاوه‌كانی سیناریۆی چواره‌میش جێبه‌جێ بكات و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له ناو شاره‌كان و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان بچه‌سپێنێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی گومان ده‌كرێت تووشبووی ڤایرۆسه‌كه بن كه‌ره‌نتینه بكات، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیان له‌ده‌ستدان كه‌مده‌بێته‌وه بۆ (7) هه‌زار و (700) كه‌س.
ئێران له پله‌ی شه‌شه‌می ئه‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه به هۆی كۆرۆناوه و تا ئه‌مڕۆ (2) هه‌زار و (757) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و (41) هه‌زار و (495) كه‌سی دیكه تووشی په‌تا بوون.