یوڤێنتۆس مهترسی لهدهستدانی كریستیانۆی ههیه
به گوێرهی سهرچاوهیهكی راگهیاندنی ئیتاڵیا، یانهی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی رووبەرووی مەترسی لهدهستدانی ئەستێرەی پۆرتوگالی کریستانۆ رۆناڵدۆ لە کۆتایی ئەم وەرزه دهبێتهوه.
ماڵپەری کالچۆ میرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتهوه كریستیانۆ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکەی جێدێڵێت، دوای ئەوەی ئەو یاریزانە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ زیانی پێ گەیشت، ئەمەش لە کاتێکدایە کەوا یانە ئیتاڵیەکە بریاریداوە مووچەی چوار مانگی گشت یاریزانەکان کەم بکاتەوە، بە هۆی قەیرانی دارایی دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سەری هەڵداوە.
ماڵپەرەکە ئەوەشی باسکردووە کە 3 سیناریۆ هەیە لەبارەی داهاتووی کریس لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس ئەوانیش یان دەبێت یانەکە بەجێبێڵێت لە کۆتایی وەرز بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە ئێستا ئیتاڵیا بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێیكهوتووه، یاخود لە یانەکە دەمێنێتەوە تاوەکو گرێبەستەکەی تەواو دەبێت، یانیش هەڵدەستێت بەدرێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ سێ وەرزی دیکە.
رۆناڵدۆ لەو کاتەی پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس کردووە، لە تەواوی خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداریی 75 یاریکردووە، 53 گۆڵ و 14 ئاسیستی تۆمار کردووە.