"رۆناڵدۆ بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید هه‌یه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هێشتا هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌درید خه‌ون به گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌بینن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و یاریزانه كاروانی وه‌رزشی خۆی له سانتیاگۆ بێرنابیۆ كۆتایی پێبێنێت، به‌وپێیه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و 9 ساڵه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له ریال مه‌درید یاری ده‌كرد زۆرترین نازناوی بۆ ئه‌و یانه‌یه بردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی دیفینسیا سێنتراڵی ئیسپانیا له راپۆرتێكی شیكاری دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی كریستیانۆ بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌گه‌رێكی نزیكه، چونكه ئێستا یانه‌ی یوڤێنتۆس رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی دارایی گه‌وره بووه‌ته‌وه و له هه‌موو یانه‌كانی دیكه زیاتر تووشی ئه‌م قه‌یرانه بووه‌ته‌وه و كریستیانۆ رۆناڵدۆش زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه به‌جۆرێك تا ئه‌م كاتانه زیاتر له 10 ملیۆن یۆرۆ زیانی دارایی پێكه‌وتووه و پێشبینی ده‌كرێت زیانه‌كانی له رۆژانی داهاتوو زیاتریش بێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه ساڵانه مووچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس 31 ملیۆن یۆرۆیه و بڕیاری داوه 4%ـی مووچه‌كه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی دارایی كه‌مبكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: كریستیانۆ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید هه‌یه و ئه‌و یاریزانه بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه بگه‌ڕێته‌وه یانه‌كه‌ی پێشووی كه 4 چامپیۆنزلیگ و 4 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی له‌و یانه‌یه بردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی یوڤێنتۆس رێگری له رۆیشتنی كریستیانۆ ناكات ئه‌گه‌ر یانه‌یه‌ك بتوانێت 75 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌ش بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی یوڤی ئه‌و یاریزانه‌ی له 2018 به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ گواستۆته‌وه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵكاری مێژوویی ریال مه‌دریده‌وه و پێشتر له كۆی 438 یاری 450 گۆڵ و 131 ئاسیستی كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆسیش له كۆی 75 یاری 53 گۆڵ و 14 ئاسیستی هه‌یه.