ئیتاڵیا به هێنانه‌ی خواره‌وه‌ی ئاڵاكه‌ی رێز له قوربانیانی كۆرۆنا ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
ئیتاڵیا بۆ رێزگرتن له قوربانیان كۆرۆنا خوله‌كێك ده‌وه‌ستن و ئاڵاكانیشیان ده‌هێننه خواره‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا، له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته خووله‌كێك بۆ رێزگرتن له‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌بێ ده‌نگی وه‌ستان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان نه‌یانتوانیوه ماڵئاوایی له ئازیزانیان بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ته‌نیا له نه‌خۆشخانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا ئیتاڵیا زۆرترین ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تۆماركردووه، كه ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 11 هه‌زار كه‌س و زیاتر له 100 هه‌زار كه‌سیش تووشی ئه‌و په‌تایه بوون.
H.B