ئێران ھەناردەی گازی بۆ توركیا راگرت
K24 - ھەولێر
ئێران بەھۆی گرژیی و ئاڵۆزییە ناوخۆییهكانی توركیا، ھەناردەی گازی بۆ ئهو وڵاته راگرتووە.
كهناڵی فهرمی ئێران لەسهر زاری مەھدی جەمشیدی، بەرپرسی كۆمپانیای نەوتی ئێران بڵاوكردووهتهوه، بەھۆی ھێرشێكی چەكداری بۆسەر ھێڵی بۆڕی گواستنەوەی گاز لە ناوچەكە، ھەناردەی گازیان بۆ توركیا راگرتووه.
روونیكردووەتەوە، سەر لەبەیانی سێ شەممە 31/3/2020 ھێرشی چەكداری كراوەتە سەر بۆڕی گواستنەوەی گازی سرووشتی لەنێو خاكی توركیا و نزیك سنووری بازرگانی نێوان توركیا و ئێران، ئەمەش بووەتە ھۆی راگرتنی پرۆسەی ھەناردەی گاز بۆ توركیا.