ھوواوی قازانجەكانی ئاشكرا دەكات
K24 - ھەولێر
سەرەڕای فشارە دەرەكییەكان، ھوواوی زیادەیەكی بەرچاو لە كۆی دەستكەوتە داراییەكانی رادەگەیەنێت.
كۆمپانیای ھوواوی نوێترین راپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە ئەنجامە داراییەكانی 2019 بڵاوكردەوە و تێیدا سەرەڕای بەردەوامبوونی فشارە دەرەكییەكان، ئەدایەكی بازرگانی نایابی تۆماركردووە، بەجۆرێك كۆی قازانجەكانی فرۆشی لە سەرتاسەری جیھان بۆ ساڵی رابردوو بە بەھای 121 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بووە بەزیادەی دەگاتە 19.1% لەسەر بنەمای ساڵانە.
لە راپۆرتەكەدا ھاتووە، ھوواوی 15.3%ی قازانجەكانی ساڵی رابردوو لە بواری گەڕان و پەرەپێدان وەبەرھێنان كردووە، كە دەكاتە نزیكەی 18 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری ئەمەریكی، بە ئامانجی ئەوەی جۆر و كوالێتی بەرھەمەكانی باشتر بكات.