"بێكهام ده‌یه‌وێت مارسێلۆ بباته‌ خولی ئه‌مریكا"

"مارسێلۆ پێگه‌ی خۆی له‌ ریال مه‌درید له‌ده‌ستداوه‌ و رازیبووه‌ بچێته‌ یانه‌كه‌ی بێكهام"

دەیڤید بێکهام، سەرۆکی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی مارسێلۆی بەرگریکاری باڵی چەپی ریال مەدریدی کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووە یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵاند کە ئێستا خاوەنداریی یانەی ئەمریکیەکە دەکات دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەرگریکارە بەڕازیلیەکە بگوازێتەوە ریزەکانی، چونکە ئەو یاریزانە دوای هاتنی فێرلاند مێندی بەرگریکاری فەڕەنسی بۆ ریزەکانی مێرنگی پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی لەدەستداوە، بۆیە ئەویش بیر لە جێهێشتنی یانەکەی دەکات.

مارسێلۆ ئەم وەرزە لە تەواوی خوڵ و پاڵەوانتیەکان لەگەڵ ریال مەدرید تەنها بەشداری ۱۹ یاریکردووە و شەش گۆڵی تۆمار کردووە.

مارسێلۆی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2007 له‌ یانه‌ی فلۆمێنزی به‌رازیلیه‌وه‌ بۆ ریال مه‌درید به‌به‌های 6 ملیۆن یۆرۆ گواسترایه‌وه‌ و 13 ساڵه‌ یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌كات، له دوای رامۆس دووه‌مین كاپتنی یانه‌كه‌یه‌ و 505 یاری له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كردووه‌ 37 گۆڵ و 96 ئاسیستی هه‌یه‌.