دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

خواست و نەبوونی بۆرسە دۆلار ھۆكارە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ بەھای دۆلار لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستان بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆماركرد.

بەجۆرێك ئێستا 100 بەرامبەرە بە 126 ھەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.

سەرۆكی ئەنجوومەنی دۆلار فرۆشان بە كوردستان24 ی راگەیاند، بەھۆی خواستی زۆر و نەبوونی بۆڕسەی دۆلار، بەھای دۆلار بەرزبووەتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە پارێزگای ھەولێر مۆڵەتی داوەتە بەشێك لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو، بۆ ئەوەی ھەفتەی 2 رۆژ بكرێنەوە، سەبارەت بە بانكی ناوەندی عێراقیش وەك رۆژانی ئاسایی دۆلار ناخاتە بازاڕەكانەوە و تەنیا بڕێكی كەم دەخاتە بازاڕەوە.