"بارسێلۆنا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ئه‌م یاریزانه‌ به‌ ناچاری ده‌فرۆشێت"

دوای 170 یاری ره‌نگه‌ له‌م هاوینه‌ بارسێلۆنا جێبهێڵێت

ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنا هاوینی داهاتوو بە ناچاری ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووە دوای دروست بوونی قەیرانی دارایی بەرپرسانی بارسێلۆنا بریاریانداوە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری چەند یاریزانێکی یانەکەیان ببن، یەکێک لەو یاریزانانەش ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری فەڕەنسیە، چونکە ئەو یاریزانە بەم دواییە بە هۆی پێکانە یەک لە دوایەکەکانی نەیتوانیوە ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە کارگێری بارسێلۆنا دەیەوێت بەم هەنگاوە هاوینی داهاتوو داهاتێکی باش کۆبکاتەوە هەندێک لە مەترسییەکانی قەیرانەکە دووربکەوێتەوە و ئامادەن بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداریی بەرگریکارەکەیان ببن و هەریەک لە یانەکانی چێڵسی و مانچیستەر یونایتد لە ئینگڵاند لە هەوڵی گواستنەوەی ئەو بەگریکارەدان.

ساموێل ئۆمتیتی له‌ هاوینی 2016 له‌ یانه‌ی ئۆلیمپیك لیۆن به‌ به‌های 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه‌، له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ له‌ كۆی 170 یاری 5 گۆڵ و 5 ئاسیستی كرد.