"رێگه‌ بۆ رۆیشتنی نێیمار و مباپێ له‌ پاریس خۆش ده‌بێت"

"پاریس سانجێرمان ده‌فرۆشرێته‌وه‌"

به‌ گوێره‌ی میدیاكان بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانی دارایی پێدەچێت یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بفرۆشرێتەوە، ئه‌مه‌ش رێگه‌ بۆ یانه‌ گه‌وره‌كانی دیكه‌ خۆش ده‌كات كه‌ به‌ ئاسانی مباپێ و نێیمار له‌ چنگی ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌ربێنن.

 دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و وەستانی یارییەکان وایکردووە کە یانە گەورەکانی جیهان تووشی کێشەی دارایی ببنەوە، هەربۆیە لە فەرەنسا رۆژنامەی بێ فۆت بڵاویکردووە ناسر خلێفی خاوەنی ئەو یانەیە بیر لەوە دەکاتەوە پێش ئەوەی تووشی قەیرانێکی گەورە ببنەوە، ئەو یانەیە بفرۆشێت، چونکە ئەوان توانای ئەوەیان نامێنێت مووچەی یاریزانەکانیان بدەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە ئەم هەوڵەی سەرۆکە قەتەرییەکەی شازادەکان وایکردووە کە ببێتە رێخۆشکەر بۆ ئەو یانانەی کە ئەستێرەکانی ئەو یانەیان کردووەتەوە ئامانج، بە تایبەت نێیمار داسیلڤای بەرازیلی و کلیان مباپێ فەڕەنسی.