"كڵۆپ ئامادهیه ببێته راهێنهری ههڵبژاردهی ئهڵمانیا
یۆرگن کڵۆپ بەرێوەبەری هونەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵاند پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.
رۆژنامەی میرەری بریتانی ئاشکرایکردووە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا دەیەوێت کەسێکی نوێ بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان دەست نیشان بکەن و دوای بڵاوبوونەوەی ئەم بابەتەش یۆرگن کلۆپ بەرێوەبەری هونەری رێدز ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ وەرگرتنی ئەم پۆستە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوای یەکلایی کردنەوەی ئەم وەرزە خولەکانی ئەورووپا کلۆپ بگەرێتەوە وڵاتەکەی و ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی مانشافتهكان.
رۆژنامە ئینگلیزیەکە ئەوەشی باس کردووە دوای بلاوبونەوەی ئەم هەواڵە هاندەرانی لیڤەرپوول شۆک بوونە و داوایان لە راهێنەری یانەکەیان کردووە کە ئەم کارە نەکات، چونکە ئەوان وابیردەکەنەوە هاوشێوەی سێر ئالێکس فێرگسۆن بەرێوەبەری هونەری پێشووی مانچێستەر یونایتد ماوەیەکی درێژ لەگەڵیاندا دەبێت.
کلۆپ تاوەکو هاوینی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول هەیە و لە بەرامبەر یواکیم لۆ راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش تاوەکو کۆتایی مۆندیالی 2022 گرێبەستی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی هەیە.