فه‌رهاد ئه‌تروشی: سه‌رجه‌م مۆڵه‌ت و رێگه‌پێدانه‌كانی هاتوچۆمان هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری دهۆك، فه‌رهاد ئه‌تروشی رایگه‌یاند، هه‌موو رێگه‌پێدانه‌كانی تایبه‌ت به هاتوچۆی هاووڵاتیانمان له سنووری پارێزگای دهۆك هه‌ڵوه‌شانده‌وه. هاوكات دوێنێ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی له بازگه‌كان گیریان خواردبوو، ئه‌و هاووڵاتیانه دووپاتیان ده‌كرده‌وه، كه له رێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام له بازگه‌كان كار به مۆڵه‌ته‌كه‌یان نه‌كراوه.
فه‌رهاد ئه‌تروشی له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی كۆڤید19ی كوردستان24 گوتی: به هۆی درووستبوونی قه‌ره‌باڵغی، ئێمه بڕیارمان دا ئه‌و مۆڵه‌ت و رێگه‌پێدانانه‌ی دابوومان سه‌رجه‌میان هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه.
فه‌رهاد ئه‌تروشی له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت و رێگه‌پێدانه‌كانه‌وه گوتی: ئێمه ته‌نیا رێگه‌پێدانی ناوخۆی پارێزگای دهۆكمان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: داوا ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی كارێكی زۆر پێویستی نه‌بێت، نه له دهۆكه‌وه بچێته هیچ پارێزگایه‌ك و نه له هیچ پارێزگایه‌كه‌وه روو له دهۆك بكات، چونكه ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌ت مه‌ترسی گه‌وره درووست ده‌كات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ژماره‌یه‌ك له‌و هاووڵاتییه كوردانه‌ی له شاری مووسڵ ماونه‌ته‌وه و دابڕاون له كه‌سوكاریان ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 رۆژه له نزیك یه‌كه‌م بازگه‌ی پارێزگای دهۆك گیریان خواردووه و مۆڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێ نه‌دراوه.
له سلێمانیش ده‌یان كرێكاری ئێزدی گیریان خواردووه و رۆژانه په‌یوه‌ندی به كوردستان24ه‌وه ده‌كه‌ن بۆ گه‌یاندنی كێشه‌كانیان و ئه‌وان به هۆی نه‌مانی خه‌رجی رۆژانه‌یان و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو خێزانه‌كانیان له ده‌ڤه‌ری شێخان و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه.ر