هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: قه‌باره‌ی خۆمان له عێراق بچووك ده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مایڵز کاگینز، وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان بڕیاری داوه قه‌باره‌ی خۆی له عێراق بچووك بكاته‌وه و زیاتر له هه‌زار سه‌رباز و كارمه‌ندی له بنكه سه‌ربازییه‌كان كشاندووه‌ته‌وه.
له عێراقدا جموجۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش پرسیاری له باره‌ی چاره‌نووسی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه له عێراق درووست كردووه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ژماره‌یه‌ك سه‌ربازگه و ناوه‌ندی سه‌ربازییان له كه‌ركووك و مووسڵ و ئه‌نبار به‌جێهێشت.
له‌و باره‌یه‌وه، مایڵز کاگینز بۆ كوردستان24 گوتی: دوای سه‌ركه‌وتنی هێزه عێراقییه‌كان به‌سه‌ر داعشدا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری داوه قه‌باره‌ی خۆی له عێراق بچووك بكاته‌وه. به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه و هێزه‌عێراقییه‌كان.
گووتیشی: له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا زیاتر له هه‌زار سه‌رباز و كارمه‌ندی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له سه‌ربازگه‌كانی ئهنبارو قائم، گه‌یاره و كه‌ركووك پاشه‌كشه‌یان پێكراوه و به‌شێكیان ره‌وانه‌ی وڵاتانی خۆیان كراونه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌موو جووڵه‌یه‌كی هێزه بیانییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بووه و كشانه‌وه‌ی به‌شێك له‌و هێزانه‌ش كاتییه. به تایبه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا، چیك، ئیتاڵیا و هۆڵه‌ندا. چونكه ئه‌و وڵاتانه دووپاتیان كردووه‌ته‌وه دوای تێپه‌ڕینی سه‌رده‌می كۆرۆنا هێزه‌كانیان ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی شیعه‌وه، ئه‌و گوته‌بێژه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گوتی: ئێمه ئاگاداری ههڕهشهكانین و ئه‌مه‌ریكاش به‌رده‌وامه له پاراستنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی.
مایڵز کاگینز باسی له‌وه‌شكرد، جێگیركردنی سیستمی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ پاراستنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانییه له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك.