نیۆیۆرك.. 562 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندرۆ كۆمۆ، حاكمی ویلایه‌تی نیۆیۆركی ئه‌مه‌ریكا ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای له ویلایه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، 562 كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له نیۆیۆرك به‌هۆی په‌تاكه‌وه مردوون، بۆ 2 هه‌زار و 935 كه‌س به‌رز بووه‌وه.
كۆمۆ گوتیشی: له دوێنێوه 10 هه‌زار و 482 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ویلایه‌ته‌كه‌یان تۆماركراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبووان به په‌تاكه بۆ 102 هه‌زار و 863 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه.
حاكمی ویلایه‌تی نیۆیۆرك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ویلایه‌ته‌كه‌یان ئه‌مڕۆ زۆرترین رێژه‌ی مردن و تووشبوون تۆماركراوه.
تا ئێستا له سه‌رانسه‌ری ئه‌مه‌ریكا 257 هه‌زار و 379 حاڵه‌تی تووشبوون تۆماركراون و له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی وڵاتاندایه، له‌كاتێكدا تا ئێستا 6 هه‌زار و 558 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه مردوون، هاوكات تا ئێستا زیاتر له 12 هه‌زار كه‌یش به ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌ته‌وه.
H.B