ته‌ندروستی جیهان له‌باره‌ی كۆرۆنا هۆشداری ده‌داته وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوای له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، هه‌رچی زووه هه‌نگاو بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بنێن و رایگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان و مردووان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه له‌و ناوچه‌یه جێگای نیگه‌رانییه، به تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی سیسته‌می به‌رگریی ته‌ندروستییان لاوازه.
ئه‌حمه‌د مه‌نزه‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێكخراوه‌كه دووپاتیكرده‌وه، "به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی مردن و تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێگای نیگه‌رانییه".
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته حكومه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتانه به‌په‌له سنوورێك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه دابنێن، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان له‌و وڵاتانه بۆ 60 هه‌زار حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه، كه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌فته‌ی رابردوو ئاماره‌كه دوو ئه‌وه‌نده به‌رز بووه‌ته‌وه.
مه‌نزه‌ری جه‌ختی كرده‌وه، "له هه‌ندێ وڵات حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراون، كه له ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌دان كه سیسته‌می به‌رگری ته‌ندروستییان زۆر لاوازه و زۆرترین مه‌ترسییان له‌سه‌ره"، گوتیشی: "ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی سیسته‌مێكی به‌هێزی به‌رگریشیان هه‌یه، بینیمان كه ئاماره‌كان مایه‌ی نیگه‌رانین".
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌گه‌ر ئێران له وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه جیا بكه‌ینه‌وه، كه تا ئێستا زیاتر له 50 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون لێی تۆماركراون، ئه‌وا ده‌بینین كه رێژه‌ی تووشبوون به په‌تاكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكا و ئاسیا له ئاستێكی نزمدایه.
به‌ڵام هه‌ندێك به‌رپرس ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، ئه‌و ژمارانه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێن ئاماری راسته‌قینه‌ی تووشبووان و مردووانی په‌تاكه نه‌بێت و ژماره‌ی ژاماری راسته‌قینه زۆر له‌وه زیاتر بێت كه به فه‌رمی باسی لێوه ده‌كرێت.
H.B