كۆرۆنا پارەی كاشی كەرەنتینە كردووە

بە یەكێك لە سەرچاوەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە دادەنرێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

كۆرۆنا دامەزراوەكانی سەرتاسەری جیھان ناچار دەكات، كە چاوخشاندنەوە بە چۆنیەتی بەكارھێنانی پارەی كاش بكەن. بەگوێرەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكان، مامەڵەكردن بە پارەی كاش لە نێوان تاكەكانی سەرتاسەری جیھان بە یەكێك لە سەرچاوەكانی گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دادەنرێت. بۆ ئەو مەبەستەش حكوومەت و بانكەكانی زۆربەی وڵاتانی جیھانی و كەنداو دەستیان بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست كردووە. بانكەكان تیشکی سەروو وەنەوشەیی بۆ خاوێنکردنەوەی پارەكە بەكاردێنن، یانیش زۆربەی كات ئەو پارەیە دەسووتێنن كە گومانی لێدەكرێت.