پێشبینی ده‌كرێت 12 ملیۆن كه‌س له‌ ئیتاڵیا تووشی كۆرۆنا ببن

تا ئێستا زیاتر له‌ 124 هه‌زار كه‌س تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌

K24- هه‌ولێر:

نوێنەری ئیتاڵیا لە رێکخراوی تەندروستی جیھانی دەڵێت: پێشبینی ده‌كرێت ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئیتالیا بگاتە ١٢ ملیۆن کەس.

وۆڵتەر ریچاردی، نوێنەری ئیتاڵیا لە رێکخراوی تەندروستیی جیھانی و هاوكات جێگری وەزیری تەندروستی ئیتاڵیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەیەکی ئیتاڵی ھۆشداریدا، کە لەوانەیە لەسەدا ٢٠ی ئیتالییەکان تووشی کۆرۆنا بن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ژمارەی دانیشتوانی ئیتالیا ٦٠ ملیۆن کەسە و لەسەدا ٢٠ی دەکاتە ١٢ ملیۆن کەس.

لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو لە ئیتالیا ٦٨١ کەی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی مردووانیش به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌ له‌و وڵاته‌ گەیشتە ١٥ ھەزار ٣٦٢ کەس.

ژمارەی تووشبووانیش لە ئیتالیا ١٢٤ ھەزار و ٦٣٢ کەسە.

H.B