دۆناڵد ترهمپ: بهمزووانه چالاكییه وهرزشییهكان دهستپێدهكهنهوه
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە چالاکییە وەرزشیەکانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند لە نزیکەوە ئاگاداری چالاکییە وەرزشیەکانە و لەگەڵ سەرجەم بەرپرسانی خولەکانی وڵاتەکەی قسەی کردووە و هاندەرانی دڵنیا کردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی بە زوترین کات چاڵاکیە وەرزشیەکان دەست پێ بکرێنەوە.
لهمبارهیهوه دۆناڵدۆ ترهمپ دهڵێت: دڵنیام ئێمە بەم زووانە دەگەڕێینەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆمان و نامانەوێت ماوەیەکی زۆری بەسەر بچێت و ئێمە دەمانەوێت دووبارە یارییەکان دەست پێ بکرێنەوە، من لە ماوەی رابردوو لەگەڵ تەواوی بەرپرسانی خولەکان قسەم کردووە و لە نزیکەوە ئاگاداری سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانم و زۆر دڵگرانین و بە وەستانی چالاکییەکان، بەڵام گرنگتر لە یارییەکان تەندروستی یاریزانان و هاندەرانە، بۆیە دووبارە دڵنیاتان دەکەمەوە بە زووترین کات دۆخەکە کۆنترۆڵ دەکەین و هەموو چالاکییە وەرزشیەکان دەست پێ دەکرێنەوە، هەموومان بیری وەرزش دەکەین، ئێمە دەمانەوێت بە زووترین کات چالاکیەکان دەست پێ بکرێنەوە.