زێدان خه‌ریكی ئه‌م گۆڕانكارییانه‌یه
سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا زۆرترین هه‌واڵیان له باره‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پێشبینی ده‌كرێت تا هاوینی ئه‌مساڵ له یانه‌ی ریال مه‌درید رووبدات.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، وێنه‌ی پۆڵ پۆگبای له لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: پۆگبا له ریال مه‌درید نزیكه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كه پۆگبا رووبكاته ریال مه‌درید، چونكه ئه‌و یاریزانه نرخی له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان دابه‌زیوه و فلۆرێنتنۆ پێرێز ئه‌م قه‌یرانه به ده‌رفه‌ت ده‌زانێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌راستكاره فره‌نسییه‌كه بگوازێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه زێدان ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی پۆگبا ده‌كات، یاریزانه‌كه‌ش خه‌ون به پۆشینی درێسی ریال مه‌دریده‌وه ده‌بینێت و ئه‌و یاریزانه نزیكه به‌ره‌و سانتیاگۆ بێرنابیۆ بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی فابیان رۆیزی یاریزانی ناپۆلی ده‌ستپێكردووه و ده‌یه‌وێت لوكا یوڤیچ بخاته نێو گرێبه‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رۆژنامه‌ی ماركا لێدوانێكی ئالڤارۆ ئۆدریزۆلای یاریزانی ریال مه‌دریدی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئێستا ئه‌و یاریزانه به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ بایرن میونشن ده‌كات.
ئۆدریزۆلا ده‌ڵێت: ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ریال مه‌درید هاتۆته‌وه به‌رده‌م، زینه‌دین زێدان چاودێری كردووم و له‌سه‌رهێڵه و گفتووگۆی له‌گه‌ڵ كردووم.
له لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی داریۆ سپۆرت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زێدان زیاتر له 6 یاریزانی یانه‌كه‌ی له‌م هاوینه ده‌فرۆشێت، له‌وانه (مارسێلۆ، مۆدریچ، لوكاس ڤاسكێز، گاریس به‌یل و لوكا یوڤیچ).