نرخی نەوت بەرزبووەوە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هیوا هەیە کە بەرهەمهێنەرانی نەوت، بەرهەمەکانیان کەم بکەنەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 93 سەنت، واتە 2.8% بەرزبووەتەوە و بە 33 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمەش بەهۆی ئەوەی سعوودییە و رووسیا ئەگەر هەیە کە بگەنە رێککەوتن و بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە، ئەگەرچی دەبێت لەگەڵ ئەم دوو وڵاتە، ئەمەریکاش بەرهەمەکانی کەم بکاتەوە. بڕیاریشە رۆژی پێنجشەممە، ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک کۆببنەوە.
جیا لە کێشەکانی نێوان رووسیا و سعوودییە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمی خواست لەسەر نەوت و پڕبوونەوەی کۆگاکانی نەوت، نرخی نەوتیان دابەزاندووە.