سعوودییه بڕێك پاره بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه، وەزارەتی حەجی سعوودییە خەرجی ڤیزەی عومره‌كارانی هه‌رێمی كوردستانی گه‌ڕانده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: "دوای ئەوەی بە بڕیاری عەرەبستانی سعوودییە گەشتی عو‌مرە بۆ ھەموو جیھان بەھۆی کۆرۆنا وەستێنرا، نزیکەی 1700 ھاووڵاتی هه‌رێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیاکانی تایبەت بە عه‌مرە ڤیزەی گەشتی عومرەیان وەرگرتبوو، لە بڕیارێکدا سعوودییە پارەی ھەموو ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانیان گێڕایەوە سەر ھەژماری کۆمپانیاکان کە بۆ ھەر عو‌مرەکارێک بڕی 210 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بوو".
هه‌روه‌ها هاتووه: "ئەو ھاووڵاتیانەی بەنیازی گەشتی عو‌مرە بوون و پارەیان دابووە کۆمپانیاکان، بەڵام گەشتەکەیان ئەنجام نەدابوو، دەتوانن سەردانی کۆمپانیاکانیان بکەن و پارەکانیان وەربگرنەوە".